نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی هەشت و نۆ
10:02 - 10/09/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی
کوردستان دەڵێت: چاوەڕێن حکومەتی عێراق پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی مانگی هەشتی
فەرمانبەران بنێرێت.
سەمیر هەورامی
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی حەوت و هەشت ترلیۆنێك
و 181 ملیار دینارمان بۆ رەوانەكرابوو ، بۆ مووچەی مانگی 7 بڕی 998 ملیار دینار خەرجكراوە
و 183 ملیار ماوەتەوە.
هەروەها دەڵێت:
چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكەین كە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی هەشت بنێرێت.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، لە كۆبوونەوەكەدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوای كرد لیستی مووچەی
مانگەكانی هەشت و نۆی بۆ ڕەوانە بكرێت تاوەكو بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە هەرێمی
كوردستان پارەدار بکرێت.