86 عیراق

بارانبارین دەستپێدەکات

01:45 - 12/09/2024

زەمەن - عێراق

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێران، پێدەچێت لە ھەفتەی داھاتووەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێبکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، سبەینێ ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور کەمێک دادەبەزن، بۆ رۆژی شەممەش ئەگەری باران بارین لە ناوچەکان ھەیە، بەڵام بە رێژەی جیاواز.

باسی لەوەش کردووە، لەڕۆژی پێنجشەممەوە واتە ئەمڕۆ، پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور و ھەرێمی کوردستان داببەزن و کۆتایی بە گەرمای ھاوین بێت.


 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن