217 عیراق

لەبارەى کورتهێنانى بودجە و دروستبوونى کێشە بۆ مووچە رونکردنەوە دەدرێت

08:37 - 17/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، موچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابینکراوە، ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت تا 60 دۆلاریش دابەزێت، هیچ گرفتێک بۆ مووچەى مووچەخۆران دروستنابێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بابەتی دابەزینی نرخی نەوت زیادەڕەویى تێداکراوە، لەکاتی ئامادەکردنی بودجە نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 70دۆلار جێگیرکراوە، بەڵام ئێستا ئەوە کێشە دروستناکات و داھاتی نەوت گەیشتووەتە 120 تریلیۆن دینار کە موچەی موچەخۆرانی پێ دابیندەکرێت.

 

 

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، ئەگەر نرخى نەوت بەردەوامبێت لە دابەزین و نرخى یەک بەرمیل بێتە 60 دۆلار، کاریگەرییکەى ئەوتۆى لەسەر مووچە نابێت، لەبەرئەوەى ھەوڵ ھەیە کە داھاتی نانەوتی زیادبکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن