مێردمنداڵێک چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشت
11:02 - 17/09/2024
زەمەن - بەسرە
مێردمنداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ لە بەسرە، چوار ئەندامی
خێزانەکەی کوشت و دواتر دەستگیرکرا.
پۆلیسی بەسرە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەوەی باوکی لێی
داوە، مێردمنداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ، چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشتووە و دواتر دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و تێیدا مێردمنداڵەکە، دایک، باوک، خوشک
و برایەکى کوشتووە و خۆیشى لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
بە وتەی پۆلیس، رووداوەکە
دواى ئەوە بووە کە مێرمنداڵەکە لەلایەن باوکیەوە لێیدراوە و لە کاردانەوەدا ئەو
کارەى کردووە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر رووداوەکە بەردەوامە
بۆ زانینى وردەکاریى زیاتر. تاوەکو ئێستا ئەوە یەکلانەبووەتەوە کە لەژێر کاریگەریى
خواردنەوە کحولییەکان ئەو کارەى کردبێت.