سوودانی: بەمزووانە کۆتایی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق ڕایدەگەیەنین
12:44 - 17/09/2024
زەمەن - عێراق
محەمەد شیاع
سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بەمزووانە، وادەی کۆتاییھێنان بە ئەرکی
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ڕادەگەیەنن، دەشڵێت: عێراق قۆناغی شەڕی تێپەڕاندووە
و بەرەو قۆناغی سەقامگیریی ھەنگاوی ناوە.
لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بلوومبێرگی ئەمریکای، سوودانی وتی: لە میانی بەشداریکردنی
شاندی عێراق لە کۆنگرەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش، وادەی کۆتاییھێنان بە ئەرکی
ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق ڕادەگەیەندرێت.
دەشڵێت: کۆتاییھێنان
بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، بەشێکە لە کارنامەی
حکوومەتەکەمان.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ئەمڕۆ عێراق وەک ساڵی ٢٠١٤ نییە کە بە قوربانیدان و پاڵپشتی گەلانی عێراق و کۆمەڵگای
نێودەوڵەتی سەرکەوتن بەسەر داعشدا تۆمار کرا و وتی: "عێراق قۆناغی شەڕی تێپەڕاندووە
و بەرەو قۆناغی سەقامگیریی ھەنگاوی ناوە".