35 عیراق

ڕۆناڵدۆ دەچێتە عێراق؟

01:03 - 15/09/2024

زەمەن - عێراق

یانەی نەسری سعودی چوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بۆ عێراق هەڵوەشاندەوە، هۆکارەکەشی بۆ تووشبوون بە نەخۆشی گەڕاندەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا یانەی نەسڕی سعودی دەڵێت: کاپتنی تیپی یەکەمی یانەکەمان، کریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پەتایەک بووە، دوای ئەوەی پزیشکەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ بارودۆخی تەندروستی یانەکە کرد، بەپێی راپۆرتی پزیشکی بڕیادراوە ئەمڕۆ یاوەری تیپەکە نەکات لەو گەشتەکەیاندا.

کەواتە دوای ئەم ڕاگەیەندراوە ئێستا پشتڕاستکراوەتەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕ ناچێتە عێراق و بەشداری لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر یانەی شورتە ناکات.

جێی ئاماژەیە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزاران هاندەر لە شارە جیاوازەکانی عێراق چوونەتە بەغدا بۆ ئەوەی بلیتی یاریی نێوان هەردوو یانەی شورتە و نەسڕ بکڕن و لە بازاڕی رەشدا نرخی بلیتەکە گەیشتە سەرووی ٢٠٠ هەزار دینار.

رۆژی دووشەممە لە یەکەم یارییاندا لە خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراقی لە یاریگەی مەدینە میوانداریی یانەی نەسڕ دەکات، یارییەکە کاتژمێر ١٩:٠٠ بەڕێوەدەچێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن