76 عیراق

بەپەلە.. لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گێڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی دواخرا

06:12 - 16/09/2024

زەمەن - عێراقی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی پەرلەمان دەستپێکرد و 167 پەرلەمانتار لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون، یەکێک لەو بڕگانەی لە کۆبوونەوەکە بڕگەی دەنگدان بوو لەسەر پرۆژەیاسای گێڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی.

 
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕگەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گێڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی دواخرا بۆ دانیشتنەکانی داهاتوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست زەمەن کەوتوون، لایەنە شیعییەکان بەڵێنیان بە کورد داوە، لە دانیشتنەکانی دیکە پاڵپشتی لە تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە بکەن.
 
سێ بڕگەی سەرەکی لە دانیشتنەکەدا هەبوو، یەکەمیان دەنگدان بە پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانوو بۆ خاوەنەكانیان لە کورد و تورکمان، کە لە سەردەمی حکومەتی بەعس بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەو کات، لێیان زەوتکراوە. هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەردوو پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی و هەمواری یاسای باری کەسی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن