73 عیراق

دڵنیابن مووچە راناوەستێ

05:23 - 17/09/2024

زەمەن _ عێراقی

 

 سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوتیش ببێت بە (60) دۆلار، دابەشكردنی مووچە دوا ناکەوێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، مووچە خۆران دڵنیابن موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ ته‌واوی دابینكراوه‌، پرسی دابەزینی نرخی نەوت زیادەڕۆی تیادا كراوە، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەشكردنی موچە نابێت و لەكاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن موچە دابەشدەكرێت

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر و لەكاتی ئامادەكردنی بودجه‌، نرخی یەك به‌رمیل نەوت بە (70) دۆلار ئەژمار كراوە، بەڵام ئێستا ئەوە ئێستا كێشە دروست ناكات و داهاتی نه‌وت بەئەو نرخە گه‌یشتوه‌ته (120) تریلیۆن دینار، كە موچه‌ی موچه‌خۆرانی پێ دابین دەكرێت.

زیاتر وتی: ئه‌گه‌ر نرخی نەوت بردەوام بێت لەدابەزین و نرخەكەی ببێت بە (60) دۆلار، كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ نابێت، بۆ زیادكردنی داهات، هەوڵ هەیە كە داهاتی نا نه‌وتی زیاد بكرێت، بە ئامانجی  گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن