222 عیراق

نەهاتنى رۆناڵدۆ بۆ عێراق زیانى زۆرى بە هاندەرانى گەیاند

06:53 - 15/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

نەهاتنی ڕۆناڵدۆ هاووڵاتیانی عێراقی تووڕە کردووە و دەڵێن، ئەو بلیتانەی کە بۆ یارییەکەی رۆناڵدۆیان کڕیبوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی گوتیان کریستیانۆ نایەت دانەی 5 هەزار دیناریش ناکاتەوە.

 

دوای ئەوەی یانەى نەسر لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەندروستى باش نییە و تیمى پزیشکى نەسر پێیان باشبووە لەگەڵ یاریزانەکانى نەسر گەشتى بەغداد نەکات، عێراقییەکانی تووڕە کرد و هێرشێکی تووندیان کردە سەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

 

عێراقییەکان چەند رۆژێکە بەجۆشوخرۆشەوە خۆیان ئامادەکردووە بۆ پێشوازى لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هەرچى بلیتى یارییەکەیە فرۆشراوە کە بە پێی زانیارییەکان، زیاترین نرخی بلیتی ئەم یارییە 250 هەزار دینار بوو پێش ئەوەی ڕایگەیەنن کە ڕۆناڵدۆ نایەت، بەڵام هاووڵاتییان تووڕەن لەوەوی کە ئێستا بلیتەکان دانەی 5 هەزار دیناریش ناکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن