761 جیهان

ئەنجامى پشکنینەکان راگەیەندرا: نارین گورانی تەمەن ھەشت ساڵ بە دەست خنکێندراوە

08:27 - 17/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەگوێرەى ئەنجامى پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە، نارین گورانی تەمەن ھەشت ساڵ بە دەست خنکێندراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکەش بەردەوامە.


میدیاکانى تورکیا راپۆرتی پزیشکی دادى ئیستەنبوڵیان بڵاوکردەوە، لە راپۆرتەکەدا دەرکەوتووە، نارین گورانی ھەشت ساڵ بە دەست لەناو ئۆتۆمبێلی مامی خنکێندراوە و لیکی نارین لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە.

 

نارین گورانی تەمەن ھەشت ساڵ، ١٩ رۆژ بێسەروشوێن بوو، لە 9ـی مانگی ئەیلول تەرمەکەی لە رووبارێکی نزیک ماڵەکەی خۆیان لە ئامەد دۆزرایەوە، دوای ئەوەش 21 کەس بەتۆمەتی تێوەگلان لە رووداوەکە دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بەردەوامە و بەگوێرەی دانپێدانانی یەکێک لە تۆمەتبارەکان، نارین بە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان دایکی و ئامۆژنێکی لەگەل مامیدا زانیوە بۆیە لەلایەن مامیەوە کوژراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن