198 جیهان

پارتی: پێشبینی دەکەین هه‌ینی داهاتوو 20ی مانگ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات

11:28 - 13/09/2024

زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

      پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد كه‌ پێشبینی حیزبه‌كه‌ی وایه‌ هه‌ینی داهاتوو 20ی مانگ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات.

 

 كه‌ناڵی كوردستان 24 له‌ زاری به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "بە دووری دەزانین 16-09-2024 بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ بکات، چونکە هێشتا پرۆسەی وردبینی لە لیستی کاندیدان بەردەوامە".

ئه‌و به‌رسه‌ی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی پێیوایە، دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن  ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە ده‌بێت".

وابڕیارە لە 18ـی تشرینی یەکەمی 2024 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ـیش پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکان

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس لە هەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن هەیە و لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەر لە دەنگدانی گشتی و 215 هەزار و 960 دەنگدەریش لە دەنگدانی تایبەت بەشداری دەکەن.


هاوکات بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەزار و 431 بنکەی دەنگدانی ئامادەکردووە کە هەزار و 266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی و 165 بنکەش بۆ دەنگدانی تایبەت دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن