588 جیهان

ژمارەیەک ئامێرى دیکەى بێتەل لە لوبنان تەقینەوە.. کوژراو و بریندار هەیە

06:44 - 18/09/2024

زەمەن - جیهانى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەک پەیجەر و ئامێری دیکەی پەیوەندیکردن لە لوبنان تەقینەوە، لەکاتێکدا خەریکى بەخاکسپاردنی تەرمی چوار لە قوربانییەکانی تەقینەوەکەی دوێنێى بوون.

میدیای فەرمیی لوبنان دەڵێت: بەهۆی تەقینەوەکانی ئەمڕۆوە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لەپاڵ ئامێرى پەیجەرەکاندا ژمارەیەک ئامێری بێتەل هەبوون ئەمڕۆ ئەو ئامێرانە تەقیونەتەوە.

ئەو ئامێرانە بەشێکیان لە شەقام، ماڵ، دووکان و شوێنە گشتییەکانی دیکەدا بوون، بۆیە پێشبینی دەکرێت قەبارەی زیانەکان زیاتر بن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن