2763 جیهان

لەدواى کوژرانى حەسەن نەسروڵا ئەمریکا پەیامێکى بڵاوکردەوە

06:55 - 28/09/2024

زەمەن - جیهانى

 

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەى ئەنجامداوە و پاڵپشتى تەواوى بۆ دەربڕیون.

لۆید ئۆستن وەزیى بەرگرى ئەمریکا راشیگەیاند، دوێنێ لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی قسەی کردووە و پێ راگەیاندووە کە وڵاتەکەى سوورە لەسەر ئەوەی رێگە نەدات ئێران و هێزە نزیکەکانی "شەڕەکە گەورە بکەن."

دەشڵێت: "هێزەکانمان لە ناوچەکەدا دەپارێزین و پابەندین بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل."

ئەوە لەکاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانى لە هێرشێکی ئاسمانیدا راگەیاند، دواتریش حزبوڵای لوبنانی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن