50 جیهان

پوتین: تا ئێستا ئەسەدم نەبینیوە

02:53 - 19/12/2024

زەمەن – ڕووسیا

ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا دەڵێت: لەوەتەی ئەسەد هاتووەتە مۆسکۆ نەمبینیوە و پلانم هەیە بیبینم.

ئەمڕۆ ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ڤلادمیر پوتین ئاشکرایکرد، سەرۆک ئەسەدم نەبینیوە لەوەتەی گەیشتووەتە مۆسکۆ، بەڵام پلانم هەیە بیبینم، بەدڵنیاییەوە قسەی لەگەڵدا دەکەم.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەیە هەرکاتێک گونجاو بێت، چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بکەوێت.

لەبارەی ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پوتینی وتی: نازانم کەی دەیبینم، ئەو هیچی لەمبارەیەوە نەگوتووە. من زیاتر لە چوار ساڵە قسەم لەگەڵدا نەکردووە، بەڵام ئامادەم، بەدڵنیاییەوە هەموو کاتێک ئامادەم.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن