75 جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پێویستە هێزە کوردییەکان لە سووریا چەک دابنێن

04:43 - 21/12/2024

زەمەن _ جیهانی

 

 وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا جەخت لەوەدەکاتەوە کە پێویستە هەسەدە چەک دابنێت و بچێتە نێو ڕیزەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا.

 

 ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنەلینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لەدوای سەردانەکەی دوێنێ هەینی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پێویستە هێزە چەکدارە کوردییەکان چەک دابنێن و بچنە نێو سوپای نیشتمانیی سووریا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاکان فیدان جەختی لەوە کردبووەوە، کە یەپەگە درێژکراوەی پەکەکەیە و هیچ گوزارشت لە کورد ناکات لە سووریا.

هەروەها چەند خاڵێک لە کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو:

 -ڕێگە نادەین ئەوان سوود لە دۆخی سووریا ببینن، پێویستە چەک دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
-پێویستە یەک پارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت و ئەو وڵاتە لە داعش و پەکەکە پاک بکرێتەوە.
-پێویستە ئەندامانی داعش لە کەمپەکان بگەڕێنرێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی هەینی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنەلینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێشوازی لێکرا، هەردوولا دۆخی سووریا و بوونی هێزە چەکدارەکانی هەسەدەیان لە سووریا تاوتوێ کرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن