بەپەلە.. هاتووچۆى سلێمانى بایکۆت دەشکێنێت
07:09 - 21/12/2024
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سبەینێ دەوامیان ئاسایى دەبێت و پێشوازى لە هاووڵاتیان دەکەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى بڵاویکردووەتەوە هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتیانی بەرێز و خۆشەویست دەکەین کە سبەینێ رۆژی یەکشەممە لەبەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بەسەرجەم بەرێوەبەرێتی وبەش و ھۆبەکانییەوە دەوام ئاسایی دەبێت و سەرجەم مامەڵەی ھاوڵاتیان ڕایی دەکرێت.
دەشڵێت، ھەر هاووڵاتییەک ھەرجۆرە کار و مامەڵەیەکی ھەبێت لە ھەر جێگایەکی بەرێوەبەرایەتیمان کارەکانی بۆ جێ بەجێ دەکرێت.