121 جیهان

ئێران چی بە ئەسەد وتووە پێش ئەوەی بڕووخێت؟

02:47 - 18/12/2024

زەمەن – ناوچەیی

پێش ڕووخانی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا، ئێران ئاگاداری کردووەتەوە کە هەندێک وڵات کار بۆ ڕووخانی دەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی نەهاری لوبنانی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکردووە، چەند رۆژێک بەر لە کەوتنى دیمەشق، لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەتەوە و باسی لە جموجۆڵی دیپلۆماسی کردووە بە ئاڕاستەى خستنى حکومەتەکەى.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئەسەدی وتووە: پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسی رێگە نادات وڵاتێک راسپاردەی راستەوخۆ بۆ وڵاتێکی دیکە بکات، بەڵام ئاستی هاوکاری و راوێژکاریی نێوان ئێران و سوریا وای لێکردووە، راشکاوانە و بەڕوونى پێی بڵێت، لە هەندێک پایتەختى وڵاتانى دراوسێوە، جموجۆڵ هەیە بۆ خستنى حکومەت و دەسەڵاتەکەى.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن