47 جیهان

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سوریا دۆزرایەوە

10:36 - 17/12/2024

زەمەن _ جیهانی

 

 ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ئاشکرایکرد، گۆڕێکى بەکۆمەڵیان لە دەرەوەى دیمەشق دۆزیوەتەوە کە زیاتر لە 100 هەزار روفاتى تێدایە و سەرجەمیان لەژێر ئەشکەنجە و لە سەردەمى رژێمى پێشوى بەشار ئەسەد کوژراون.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەعاز مستەفا، سەرۆکى رێکخراوى فریاکەوتنى سوریا، کە بنکەکەی لە ئامریکایە بە رۆیتەرز،ى وتوە کە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیەوەتەوە، دەکەوێتە ٤٠ کیلۆمەتر لە دورى دیمەشقى پایتەختى سوریا و یەکێکە لەو پێنج گۆڕە بەکۆمەڵەى لەماوەى چەند ساڵى رابردو توانیویانە دەستنیشانى بکەن.

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە  گومان دەکەن ژمارەى ئەو جەستانەى لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەى نزیک پایتەختدان 100 هەزار روفات بن، بەڵام ئەمە ژمارەى کۆتایی نییە و تا ئێستا بە دیاریکراوى نازانن چەند روفاتى تێدایە و رەنگە ئەو ژمارەیە زۆر زیاتریش بێت.

مەعاز مستەفا وتوشیەتی: کە دڵنیان جگە لەو پێنج گۆڕە بەکۆمەڵەى توانیویانە دەستنیشانى بکەن، گۆڕى بەکۆمەڵى زیاتر لە سوریا هەن و جگە لە هاوڵاتییانى سوریی، گومان دەکرێت روفاتى هاوڵاتیی ئەمەریکى و بەریتانی و بیانى دیکەیشیان تێدا بێت و سەرجەمیشیان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن