جمهوریەت: دەم پارتی سەردانی لایەنەکان دەکات
12:09 - 30/12/2024
زەمەن:-
ڕۆژنامەی جمهوریەت ئاشکرایکردووە، دەم پارتی بەنیازە سەردانی ئەو پارتە سیاسییانە بکات کە لە پەرلەمان نوێنەرایەتییان هەیە، بەمەبەستی پشتیوانی بۆ دەستپێکردنەوەى پڕۆسەیەکی نوێ.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەی جمهوریەت لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پشتیوانی بۆ دەستپێکردنەوەى پڕۆسەیەکی نوێ، دەم پارتی بەنیازە سەردانی ئەو پارتە سیاسییانە بکات کە لە پەرلەمان نوێنەرایەتییان هەیە، ئەم سەردانە لەپاش دیداری نێوان شاندی دەم پارتی و عەبدوڵا ئۆجالان هات. ئۆجالان رایگەیاندبوو پێویستە پرسەکە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت.
هاوکات ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاندووە، پارتەکەیان دەمێکە بانگەوازی ئەوە دەکات لە پەڕلەمان پرسەکە چارەسەر بکرێت