ئیسرائیل سوریاى بۆردومانکرد و فەرماندەیەکى باڵاى ئێرانى کردووەتە ئامانج
09:17 - 08/10/2024
زەمەن - جیهانى
کەمێک پێش ئێستا، سوپاى ئیسرائیل بۆردومانى دیمەشقى پایتەختى سوریاى کرد وبەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژراون کە دووانیان رەگەزنامەیان سورى نییە.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى سوریا (سانا)، لە هێرشەکەدا ئیسرائیل باڵەخانەیەکى کردووەتە ئامانج لە دیمەشق کە بەرپرسانى سوپاى پاسدارانى ئێران و حزبوڵا زۆر سەردانى دەکەن.
بەگوێرەى ئاژانسى سانا، ئەو باڵەخانەیەی بەئامانج گیراوە 500 مەتر لە باڵیۆزخانەی ئێرانەوە دوورە و لە هێرشەکەدا فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران کراوەتە ئامانج.