2066 کوردستان

بەپەلە... نوسراوی مووچەی مانگی نۆ گەیشت

02:29 - 13/10/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق نوسراوی کۆتا گوژمەی پارە بۆ موچەی مانگی نۆی پێگەیشت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە نوسراوی خەرجکردنی کۆتا گوژمەی موچەی مانگی نۆ-ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای تەواوبونی رێکارەکان ئەمڕۆ تا سبەی، بڕی پارەکە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، بۆ موچەی ئەم مانگە 305 ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە، ئەگەر کۆی ئەو پارەیە بە یەک گوژمە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان، دابەشکردنی موچە خێراتر دەکەن و لەماوەی چوار رۆژدا موچەی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران دابەشدەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن