1163 کوردستان

باجى سەر مامەڵەی بەناوکردنی خانوبەرە کەمکرایەوە

09:01 - 17/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا باجى سەر مامەڵەى بەناوکردنى خانوبەرە کەمبکاتەوە.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاووڵاتییان و ئاسانکاریکردن و بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵەی بەناوکردنی موڵکەکانییان ئەنجام بدەن، باجی بەناوکردن کەمکرایەوە.

ئەوەشى راگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوەی باجی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرە و گۆڕینی خاوەندارێتی لە ڕێژەی 3% بۆ ڕێژەی 1% لە بەهای خانووبەرە و زەوی کەمکردووەتەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن