كۆمسیۆن: رۆژی دوای دەنگدان ئەنجامەكان رادەگەیەنین
02:33 - 17/10/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: دوای ٢٤ کاتژمێر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، جومانە غەلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه دوای ٢٤ کاتژمێر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکەن و دواتر كاره هونه‌رییه‌كان بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی، وه‌رگرتنی سكاڵاكان ده‌ستپێده‌كات و دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
وتەبێژەکەی کۆمیسیۆن وتیشی، كه دواتر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ناوی كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان له پێگه‌ی كۆمسیۆن بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، به به‌شداریی ٢١٥ هه‌زار و ٩٦٠ ئه‌ندامی هێزه‌كانی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامه كورده‌كانی نێو هێزه‌كانی سوپای عێراق، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه