455 کوردستان

عەبدوڵای برای حەمەی حاجی مەحمود مۆڵەتی حزبە نوێیەکەی وەرگرت

06:53 - 17/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

عەبدوڵاى حاجى مەحمود، براى محەمەدى حاجى مەحمود، مۆڵەتى کارکردنى حزبە نوێیەکەى بەناوى "بزوتنەوەى سۆسیالیستى کوردستانى عێراق" لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە پێدرا.

 

بەگوێرەى نوسراوێگە فەرمیى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کە واژۆى رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێمى لەسەرە و رۆژى 14ى تشرینى یەکەم دەرچووە، ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندیى دەربڕیوە بە پێدانى مۆڵەتى دامەزراندنى حزبى "بزوتنەوەى سۆسیالیستى کوردستانى عێراق" لەلایەن عەبدوڵاى حاجى مەحمودەوە.

 

 

لە مانگى شوباتى ئەمساڵ بەهۆى ناکۆکى نێوان محەمەدى حاجى مەحمود و عەبدوڵاى براى، گرژییەکى زۆر لەناو حزب و لایەنگرەکانیان دروستبوو تا گەیشتە ئەوەى هەردوو براکە هێزى چەکداریان بەرامبەر یەکترى بەکارهێنا، دواتر له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستاندا بڕیاردرا به‌دورخستنه‌وه‌ی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود له‌پۆستی جێگری سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ و ئه‌ندامێتى له‌ پارتی سۆسیال دیموكرات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن