2038 کوردستان

خانەنشینان ئاگاداردەکرێنەوە ئەم کۆدەیان پێنەبێت مووچەیان پێنادرێت

06:39 - 13/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

پارێزگاى هەڵەبجە ئاگادارییەکى بۆ خانەنشینان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەوانەى یو پى ئێن-یان نەبێت مووچەى مانگى نۆیان پێنادرێت.

 

لە ئاگادارییەکەدا پارێزگاى هەڵەبجە راشیگەیاندووە، هەموو خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینی هێزەکانى 70ى سنوری پارێزگای هەڵەبجەو شارەزوور دەکەن، ئەوانەی یو پى ئێن-یان نییە، لەماوەى رۆژدا سەردانی بانکی هەڵەبجە و بانکی سەیدسادق بکەن بۆ دروستکردنی یو پى ئێن بۆیان.

 

ئەوەشى راگەیاندووە، لە ئەگەری سەردان نەکردنیان خۆیان بەرپرسن لە موچەی مانگی نۆ.

پارێزگارى هەڵەبجە دەڵێت، هەر خانەنشینێک سەردانیکردن پێویستە، کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانى هەروەها پێناسی خانەنشینیانى پێبێت لەگەڵ بارکۆدی بایۆمەتری ئەگەر هەیانبوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن