38وتار

جەنگی ڕێڕەوەکان

10/17/2024 3:18:00 PM
بەختیار نامیق

جەنگی ڕێڕەوەکان بەختیار نامیق ڕێڕەوی داود ، ڕێڕەوی ئێرانی ، ڕێڕەوەی IMEC ، ڕێڕەوی گەشەپێدان ، لە چوارچێوەی ڕێگای ئاورشمیدا. بەختیار نامیق دروستکردنی ڕێگای ئاوریشمی و ئەو ڕەسمەی بۆی کێشراوە کە ١٥٠وڵات بگرێتەوە و ٩٠٠ملیار دۆلاری تێچوی بێ ، لە ڕوی ململانێ سیاسی و سەربازی و ئابورییەکانەوە بێ کێشەو بێ دانوستان نابێت ، ئەوە جەنگانەی لە وڵاتانی سەر دەریای قەزوینەوە تا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن ،سینارێوی پشتی ڕێککەوتنەکانی ڕێڕەوەکانە کە دەتوانین بە(جەنگی ڕێڕەوەکان) لەم چوارچێوەیەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، سێ وڵاتی بەهێز هەیە ( ئێران ، تورکیا ، ئیسرائیل ) لە سۆپەر پاوەریشدا ( ئەمریکا ، چین ، ڕوسیا) یە ، ئیتر کۆی وڵاتانی تر.

 

لە بەرامبەردا ڕەسمی ڕێککەوتنەکان وەک دوو پڕۆژە لە ململانێدان (ڕێگای ئاوریشمی و ڕێگای هندستان-ڕۆژەهڵاتی ناوەڕاست-ئەوروپا)هەیە کە بە IMEC ناسراوە ، هەمو ئەمانە گەر بمانەوێ تەواو لە وردکارییەکانی جیوسیاسی و ئابوریەکانی تێبگەین دەبێت هەمو دیوەکان و بەریەککەوتنەکانی بخوێنرێتەوە ، ئەڵبەت ڕێڕەوەکان مێژویەکی کۆنی هەیە و جێبەجێ نەکراوە ، لە ئێستادا بەتایبەت ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕودەدات و بە دیاریکراوی ئیسرائیل پەیوەندی بە هاوبەرژەوەندی باڵای وڵاتەکانەوەیە لەگەڵ (تورکیا و ئێران) لەسەر دەستی دەستەڵاتی قوڵی ناو ئەم سێ دەوڵەتە ، کە کۆمەڵێک کارئەکتەری بەدەستەڵاتی نادیاردان ( فاعل مجهول) هەمو جەنگەکان جۆرێک لە ڕێککەوتن هەیە لە نێوان سێکوچکەی دەستەڵاتە قوڵەکەدا ، شەڕی غەزە و لوبنان فرۆشتنی زەوی ژێر هەژمنی ئێرانیە بە ئیسرائیل ، لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەسەر ڕێڕەوەکان ، کە دواجار بۆ لابردنی لەمپەر لە بەردەم ڕێگای ئاوریشمیدا هەر سێ ڕێڕەوەکە ( گەشەپێدانی تورکیا ، هیلالی شیعەی ئێرانی ، داودی ئیسرائیلی) بەشێک دەبن لە ڕێگای ئاورشیمی ، بە هاوئاراستەیی و ڕێککەوتن لەگەڵ سەرانی دەستەڵاتی ڕێگای هندستان ، ئەم ڕێڕەوانە بێ گرێدانی بەرژەوەندی هاوبەش و وەلاوەنانی ململانێکان هیچیان ناچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە ، لە ڕاستێدا شەڕ و ململانێکانی نێوان ڕێڕەوەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکە بەرەو ڕێککەوتنی هاوبەش ، بە پێی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و زیادبونی پێداویستی و گەورەبونی ئاڵوگۆڕی جیهانی بە تایبەتیش پێشکەوتن لە بواری گواستنەوەدا دەبێت ڕێگای نوێ دروست ببێت ، بە تایبەت لە (خێرایی ، کات ، تێچوو) بۆیە چی ئەمریکا و چین و ڕوس لە ئاستی باڵادا و ئێران و ئیسرائیل و تورکیا لە ئاستی زلهێزی ناوچەیدا دەبێت بگەنە جوێنکردنی ئەم ڕێڕەوانە و جەنگەکانیش لەسەرەوە لە ئۆکرانیاوە تا یەمەن و لیبیا و فەلەستین پەیوەندی بە ڕێگا خۆشکردنەوە هەیە بۆ ئەم ڕێڕەوانە ، ئیتر سەردەمی جەنگی بۆرییەکان (نابۆکۆ ، تاناب و هتد) بەرەو کۆتا بون دەچێت ، جەنگی ڕێڕەوەکان دەست پێ دەکات ، دەبێت کورد چۆن خۆی ئامادە بکات کە دەکەوێتە سەر نەخشەی زۆرێک لە ڕێڕەوەکان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن