1031 کوردستان

رەوتی هەڵوێست: كاندیدێكمان فڕێنرداوەو ئازاری جەستەیش دراوە

11:52 - 18/10/2024


زەمەن – هەرێمی كوردستان

راگەیاندراویک لە رەوتی هەڵویستی نیشتیمانیەوە
سڵاو و ریزمان بۆ هەموو لایەک بە هیوای بەریوە چونی دەنگدانی تایبەت بە شیوازیکی سەردەمی و هیمن ، بە داخەوە ئیستا ئاگادار کراینەوە کە کاندیدی بەریزی ئیمە مامۆستا عەزیز بلکیان ژمارە ۱۱ لە بازنەی سلیمانی رەوتی هەڵویست لە بەیانی زووی ئەمرۆەوە فریندراوەو کەسو کاری بەریزی ئاگاداریان کردوین ئازاری جەستەیی دراوەو ڤیدیوەیەکی زۆرە ملی پی کراوە،
لیرەوە سەلامەتی ژیانی مامۆستا عەزیز ئەخەینە سەر دەزگاکانی حکومەت و دەسەلاتی پینجوین وە لە ریگای یاسایی شکاتی خۆمان لە کۆمسیۆن بالای هەڵبژاردن تۆمار ئەکەین
با سندوقەکانی دەنگدان و دەرئەنجامی ململانیی رەوا بیت نەک ئەم هەڵسوکەوتەی کە زەمەنی بەسەر چووە .

سەردار قادر
ووتەبیژی هەڵویستی نیشتیمانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن