سه‌رۆكی كۆمسیۆن: رێژه‌ی ساخته‌كاری سفره
11:07 - 18/10/2024
زەمەن - هەولێر
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، حاكم عومه‌ر ئه‌حمه‌د له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، "پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌كاتی
خۆیدا ده‌ستیپێكردوه و 165 بنكه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌یه كه 12 بنكه‌یان له
پارێزگاكانی عێراقه، پڕۆسه‌كه‌ش به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رێژه‌ی ساخته‌كاری سفره".
وتیشی: داواده‌كه‌ین ده‌نگده‌ران پشو درێژبن و په‌له
نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت".
وتیشی، "مۆبایل
بردنه ژوره‌وه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش دورن له
راستییه‌وه كه باس له بردنه ژوره‌وه‌ی مۆبایل له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به كردنه ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رێكی یه‌كگرتو، حاكم عومه‌ر
ئه‌حمه‌د وتی، "ئه‌و گرژیه‌ی كه له هه‌ڵه‌بجه دروستبو گوایه رێگری له بریكاری
لایه‌نێكی سیاسیی كراوه، ئێمه ئاگادارین كه ئه‌و بریكاره مۆبایلی له‌گه‌ڵ خۆی
بردوه‌ته ژوره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه رێگری لێكراوه و كردویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه".