فرۆکەخانەی سلێمانی هەلی کار ڕادەگەیەنێت
03:10 - 13/10/2024
زەمەن _ سلێمانی
فرؤکەخانەی سلێمانی هەلی کەر بۆ چەند فەرمانبەرێک بەشێوەی گرێبەست بەپێی چەند مەرج و ڕێنماییەک ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى هەلى کار دەرەخسێنێت بۆ دامەزراندنى چەند فەرمانبەرێک بەشێوەى 'گرێبەست' بەپێی ئەم مەرج و بڕوانامە و پسپۆڕیانەى لاى خوارەوە:
_ بۆ بەڕێوەبەرایەتى کەشتیەوانى ئاسمانى بەشەکانى :
1. گەیاندنى فڕۆکەوانى .
2. بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانى/ (AIS) .
3. بەشى چاودێرى ئاسمانى / (ATC) .
4. نوسینگەى کەشناسى فڕۆکەوانى/ (Aviation Meteorological Office)
مەرج و ڕێنمایی یەکانى دامەزراندنى فەرمانبەر بەشێوەى( گرێبەست):
( مەرجە گشتى یەکان )
أ. پێویستە سەرجەم داواکاران (ڕەگەزى نێر) بن، بەهۆی ئەوەی دەوامی فڕۆکەخانە شەو و ڕۆژی (٢٤) کاتژمێرییە.
ب. پێویستە تەمەنى داواکار لە دایکبووى ساڵى (1995) کەمتر نەبێت.
1. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى (گەیاندنى فڕۆکەوانى) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت:-
أ. بکالوریوس ئەندازیارى گەیاندن .
ب. بکالوریوس ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر .
ت. بکالوریوس ئەندازیارى کارەباى گشتى .
ث. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT).
2. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ ( بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانى/ (AIS) ) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت:-
أ. بکالوریوس زانستى بیرکارى .
ب. بکالوریوس زانستى کۆمپیوتەر (IT) .
ت. بکالوریوس زانستى جیۆلۆجى .
ث. بکالوریوس ئەندازیارى ڕوپێووى.
ج.پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT).
3. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ( بەشى چاودێرى ئاسمانى / (ATC) ) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت:-
أ. بکالوریوس زانستى کۆمپیوتەر (IT) .
ب. بکالوریوس زانستى بیرکارى .
ت. بکالوریوس زمانى ئینگلیزى (تەنها بۆ دەرچوانى ئامادەیی زانستى) .
ث. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (5) بێت یان هاوتاکەى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
4. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ ( نوسینگەى کەشناسى فڕۆکەوانى/( Aviation Meteorological Office )
پێویستە هەڵگرى بڕوانامەى :-
أ. بکالوریوس کۆلێژى زانست (فیزیک) بێت .
ب. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
5. پڕکردنەوەى فۆڕم لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە تا (١٥/١١/٢٠٢٤) دەبێت.
کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە