178 ئابوری

لێدوانی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر مووچەی مانگی ٩

02:16 - 15/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شایستە داراییەکانی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکرێت.

 بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 9ی 2024ـی ھەرێمی کوردستان لە رێکارەکانی کارگێڕییە و لە دوو رۆژی داھاتوو  شایستە داراییەکانی ھەرێم رەوانەی سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم دەکرێت لە بانکی ناوەندی و حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی 9 خەرج بکات."

ئاماژەی بەوەش کردووە، مانگەکانی تری ساڵی 2024  ھیچ کێشە و ئیشکالێک لە ناردنی مووچەی ھەرێم نابێت و لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق دابەش دەکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن