ئاوایا سەرکردە!
10/18/2024 1:57:00 PM
رەهێڵ دزەیى
پيناسەکانی سەرکردە زۆرن و ئاڵۆزن،
بينيس نوسه‌ر و شاره‌زا و لێکۆله‌ره‌وه له بواری سه‌رکرده و خاوه‌ن کتێبی(چۆن
ده‌بیت به سه‌رکرده) زیاتر له ٣٥٠ پێناسه‌ی سه‌رکرده‌ی کردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
لە هه‌موو پێناسەکان له‌سه‌ری کۆکە،
(سه‌رکرده ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وه‌یه میللەتەکەی به‌ره‌و
ڕێگایه‌کی ڕاست درووست ببات)
سه‌رکرده‌ی ڕاسته‌قینه ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌یە بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکه‌که‌ی
و دابین کردنی ژیانێکی شه‌ڕه‌فمه‌ندانه بۆ گه‌له‌که‌ی فه‌راهه‌م بکات، به‌مه‌ش سۆز
و خۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌ی به‌ده‌ست دێنێت، ده‌بێته هێزێکی مه‌عنه‌وی گه‌وره بۆ سه‌رکرده به هۆیه‌وه ده‌توانێ ڕووبه‌ڕوی
هه‌موو کێشه و نا ئومێدیه‌ک ببێته‌وه و گه‌له‌که‌ی به‌ره‌و که‌ناری ئارام ببات.
سه‌رکرده ده‌بێ خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی
کاریگه‌ربێت، توانای که‌ریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر ده‌ورو و به‌ری، و خاوه‌ن بیر و ژیریه‌کی
زۆربێ له کاتی هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌یه‌ک حه‌کیمانه ڕێگاچاره‌ی گونجاو بگرێته به‌ر بۆ
دوورخسته‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی له هه‌ر ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو. سه‌رۆک پله و
پایه نیه، به‌ڵکو به‌رپرسیاره‌تیه. به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی زۆر گه‌وره و هه‌ستیاره،
چاره‌نووسی گه‌له‌کی له‌به‌ر ده‌سته. زۆر جار سه‌رۆک وه‌ک باوکی گه‌ل ناوزه‌ند دەکرێت.
بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا خاوەن ئەم جۆرە سەرکردەیە نین، ئەوەی
هەن بە پێچەوانەی پێناسەی سەرکردەن، ئەوەی لەلایان گرنگ نییە بەرژەوەندی گشتی و کۆمەڵگا
و وڵاتە. ئەوان هەموو بەهایەک و مۆڕاڵێکی کۆمەڵگایان خستوتە ژێر پێیان لە پێناو خۆیان
و حزبەکەیان. نەیانتوانی لە ڕێگای کاری باش و دڵسۆزیان بۆ خاک و نەتەوە و میللەتەکەیان
سۆزی خەڵک بەدەستبێنن، پەنا دەبەن بۆ توندوتیژی و تۆقاندن.
ئەوەی لەو ماوەیە بینیمان لە بانگەشەی هەڵبژاردن، لوتکەی نەفامی و بێ باکی
ئەوانە بوو کە ناویان لە خۆیان ناوە سەرکردە، تەنها شێوازی بانگەشەکەیان پێویستی بە
دەیان ساڵ ئیشکردنە لە بواری پەروەردە لەلایەن کەسانی دڵسۆز و شارەزا لە بواری پەروەردە
بۆ ئەوەی ئەم نەوەیە بهێنێتەوە سەر ڕێگای ڕاست و ببن بە خاوەن پەروەردەیەکی دروست.
سەرکردە پێشەنگە و پێشڕەوە، ئەوانەی ئێستا وەک سەرکردە لە هەرێمی کوردستان
دەناسندرێن، پێشەنگێکی زۆر خراپن، کاریگەری زۆر خراپ لەسەر نەوەی ئێستا و داهاتوویان
هەیە. ئەوانە پێناسەی بەها و موڕاڵیان شێواندوە، کۆمەڵگایان سەلێشواندوە، لە جیاتی
ئەوەی فێری ڕاستگۆی و پارەستی باهاکانیان بکەن.
گەلی کورد شایەنی سەرکردەیەی دڵسۆز و پاکە، سەرکردەیەک حکیمانە کار بۆ بەدیهێنانی
ئامانجەکانی گەلی کورد بکات.
سەرکردەیەک ژیانێکی سەربەرزانەیان بۆیان دەبین بکات و شکۆیان بپارێزێت.
سەرکردەیەک ببێت بە پێشەنگ نەوەی داهاتوو شانازی پێوەبکەن.