40 ئابوری

وەزارەتى دارایی خشتەى موچەى مانگى ٩ی بڵاوکردەوە

11:31 - 17/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ٩ی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی ٩ی بڵاوکردەوە و لەماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەکە، دابەشکردنی مووچە لە سبەینێوە دەستپێدەکات و تا پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، بەردەوام دەبێت.

هاوکات جگە لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی کە یەکشەممەیە، دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە سەرجەم ڕۆژەکانەوە.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن