16 ئابوری

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

12:23 - 17/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت: ڕۆژی سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵا گوڵای ئاماژەی بەوە کردووە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕۆژی سێ شەممە 22ی10 لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت لەسەرجەم پەروەردەکانی ( هەولێر ، سلێمانی ، دەهۆک ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، زاخۆ ، سۆران ، ڕاپەڕین ) .

دەشڵێت: تایبەت لەسەر شایستەی مانگی ( ٧ ، ٨ ) کە نیو مقطوتە دوای مووچەی مانگی نۆ  بەیەکەوە دابەشدەکرێت .

باسی لەوەش کردووە، لەئێستادا مامۆستایانی گرێبەست لەکۆتای مامەڵەی گرێبەست بووندان لەپەروەردەکان ، دوای تەواو بوونیان ڕاستەخۆ لەبانقەکان بایۆمەتەری ، UPN بۆ دەکرێت .

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم 37,933 مامۆستایە کە مووچەی مانگانەیان 400بۆ500 هەزارە .
کۆی مووچەی مانگانەیان زیاتر لە 18 ملیار دینارە .

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن