364 ئابوری

نرخى نەوت دابەزى

06:26 - 15/10/2024

زەمەن - ئابورى

 

ئەمڕۆ نرخى نەوت لە بۆرسەى جیهانى دابەزى و یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 74 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵیى رۆیتەرز، دابەزینى نرخى نەوت پەیوەندیى هەیە بە لێدوانێکى بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل کە شەوى رابردوو رایگەیاند، لە هێرشەکانیان بۆسەر ئێران، ژێرخانى وزەى وڵاتەکە ناکەنە ئامانج، تەنیا کەرتى سەربازى و پێکە سەربازییەکانى وڵاتەکە بەئامانج دەگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن