ئەردۆغان: كوردانی سووریا چەكەكانیان دادەنێن یان لەگەڵ چەكەكانیان دەنێژرێن
03:21 - 25/12/2024
زەمەن –
کوردستانی
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان،
سەرۆكی توركیا دەڵێت: چەكدارانی كورد چەكەكانیان دادەنێن یان لەگەڵ چەكەكانیاندا لەناو
خاكی سوریا دەنێژرێن.
ئەردۆغان لەمیانی وتارێکدا ئاماژەی بەوە
کرد، رێگریی
لەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت ئەو برایەتیە لە مێژینەییەی لەگەڵ کوردەکان هەیانە
تێکیبدەن، هەروەها لە ماوەی داهاتوودا بە کەڵک وەرگرتن لە هەمو ئەو ئامرازانەی لەبەردەستی
دەوڵەتیە بە ئامانجەكانیان دەگەن.
لەبەرانبەردا هێزەکانی
سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئاماژەی بەوە کردووە، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنی
تایبەت به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ناوچه داگیركراوه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێكانی،
هاوكات تا كۆتایی ئه‌مساڵیش مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا
بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كه.
هەسەدە دەشڵێت: داوا
لە دانیشتوان و چەکدارانی ناو گروپە سەر بە تورکیا دەکەین، کە ملکەچی داگیرکاری
بون و ساڵانێک لە ژێر ئاڵای تورکیادا دژی گەلی سوریا شەڕیان کرد، کە دوا دەرفەتی سەرکردایەتیمان
کە پێشکەشی کردبو، بقۆزنەوە و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەو شارۆچکە و شارانەی
کە لێیەوە هاتونەتە ناو سوریا.