نرخى دۆلار دابەزى
05:40 - 08/12/2024
زەمەن - ئابوری
ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.
بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 150,800 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لە کاتى کردنەوەى بازاڕیش 100 دۆلار بەرامبەر 151,100 دینار بوو.
ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق بۆ یەکەمجار لەمساڵدا 300 ملیۆن و 479هەزار دۆلاری خستەڕوو، 21 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بووە.