نرخى دۆلار بەرزبووەوە
06:38 - 24/12/2024
زەمەن - ئابوری
ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار بەرزبووەوە.
لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 151،550 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 151،200 دیناربوو.
ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 291 ملیۆن 486 هەزار دۆلاری خستەڕوو، حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بوو.