راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم ناوی گەلی کوردی لەسوریا هێنا بەڵام حکومەت نەیهێنا
07:16 - 08/12/2024
زەمەن - کوردستانى
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراویان لەبارەى سوریا بڵاوکردووەتەوە، بەڵام جیاوازى نێوانیان ئەوەیە لە راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستادا ناوى گەلى کورد لە سوریا هاتووە، بەڵام لە راگەیەندراوەکەى حکومەتى هەرێمدا ناوى گەلى کوردى تێدانییە.
دەقى راگەیەندراوەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە. ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو ، ئازاد و ئارام و دیموکراتیک و سەقامگیر بێت و مافی هەمو گەل و پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.
دەقى راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان:
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه چاودێريی پێشهاتەکانی سووریا دەکه‌ين. داوا لە هەموو لایەك دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنە بەر، به شێوه‌يه‌ك دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداريی کارايان لە داڕشتنی داهاتووی وڵات‌دا، مسۆگەر بکات.
هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەنديی خۆی بە پاراستنی پەیوەنديی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاريی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیريی سووریا دووپات دەکاتەوە. هه‌موو ململانێيه‌ك كه دۆخى ناوچه‌كه ئاڵۆز بكات ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌روه‌ها جەخت له پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەنديی هەموو گەلان و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ينه‌وه.
له كاتێكدا پێشهاته‌كان خێران، جەخت له گرنگيی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا. بۆيه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ين ڕۆڵى خۆيان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتييانه بگێڕن، هه‌روه‌ها پشتگیريمان بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.