85 کوردستان

دەستەی دەستپاکی: گەندەڵی هەڕەشەیەکی ڕژدە، متمانە لە نێوان هاووڵاتی و دامەزراوەی فەرمی ناهێڵێت

12:35 - 09/12/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 دەستەی دەستپاکی ئاشکرایکرد، گەندەڵی هەڕەشەیەکی ڕژدە، بەدڵنیاییشەوە ئەو گەندەڵییە دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەریی نەرێنی لە سامانی گشتیی بکات، هەروا متمانە لە نێوان هاووڵاتیی و دامەزراوەی فەرمیی کەم بکاتەوە.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تا ئێستە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی هەڕەشەیە لەسەر پرۆسەی سیاسی ژیانی گوزەرانی هاووڵاتییان، سەرەڕای هەوڵەکان عێراق لە ڕیزبەندی ٢٠ تا ٢٥مین وڵاتە کە زۆرترین گەندەڵی تێدا دەکرێت.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی باسی لەوەشکرد، ئەمساڵ، ٥٧٣ داوای یاسایی تۆمار کراوە، لەو ژمارەیەش 223 داوای یاسایی ڕەوانەی دادگا کراون، لێلکۆڵینەوە لە ١٠٤٧ حاڵەت دەکرێت، کە هەندێکیان بۆ ساڵانی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.

ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوەشدا، حکوومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٧ بە یاسایەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خولی یەکەم، پەیماننامەکەی پەسەند کردووە، واتە سەرجەم بڕگە و ماددەکانی ئەو پەیماننامە بەشێکە لە یاسای ناوخۆی دەوڵەتیی عێراق و بە هەرێمی کوردستانیشەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن