2353 کوردستان

سبەینێ زەوی دابەشدەکرێت

02:49 - 09/12/2024

زەمەن _ سلێمانی

 

 سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری ئەو زیندانییە سیاسییانە دەکاتەوە کە فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە، سبەیێ لە هۆڵی رۆشنبیری ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەویی نیشتەجێبوون.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو زیندانیکراوە سیاسییانە دەکەنەوە کە فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە لە وەجبەکانی (6،7،8) و مینحەی مانگانەی 10 ساڵەکەیان وەرگرتووە، تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی زەوییەکەیان، سبەینێ سێشەممە کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی رۆشنبیری ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەویی نیشتەجێبوون.

ئاماژەی بەوەشدا، پێدانی زەوییەکان بەشێوەی تیروپشک دەبێت و، ئەوەی سوومەند نەبووبێت پێدانی زەوی دەیگرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن