1074 ئابوری

نرخى دۆلار زیاتر دابەزى

06:28 - 09/12/2024

زەمەن - ئابوری

ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.

بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 150,500 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لە کاتى کردنەوەى بازاڕیش 100 دۆلار بەرامبەر 150,700 دینار بوو.

ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 285 ملیۆن دۆلارى خستەڕوو، 15 ملیۆن و 750 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن