بەپەلە... گۆڕێکی بەکۆمەڵی کورد دۆزرایەوە
02:08 - 22/12/2024
زەمەن:-
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانی تەل ئەلشێخیەی پارێزگای سەماوە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دی ئێن ئەی ئێسکەکانیان دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە بیابانی تەل ئەلشێخیەی پارێزگای سەماوە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وا دەردەکەوێت کە ئەو کەسانەی لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا زیندەبەچاڵ کراون کورد بن، بەوپێیەی جلوبەرگەکانیان رەنگاورەنگە و لە جلوبەرگی کوردی دەچێت.
هاوکات، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا چەندین روفاتی ژن و منداڵی تێدایە، تەنانەت ژنی تێدایە دووگیان بووە و هەر بە دووگیانی زیندەبەچاڵ کراوە.
ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی لە سەماوە دۆزراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨، کە لە ساڵی ١٩٨٨ و بە دواوە، حکومەتی بەعس لەژێر ناوی سورەتی "الأنفال"دا بە شەش قۆناغ تاوانی ئەنفالی دژ بە کورد ئەنجامدا، لەو پڕۆسەیەدا حکومەتی بەعس بە سەرکردایەتی عەلی حەسەن مەجید، ١٨٢ هەزار هاووڵاتی مەدەنیان زیندەبەچاڵ کرد.