ئاگاداربن؛ خێرای با زیاد دەکات
11:45 - 02/01/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
بەپێی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم؛ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، دەشڵێت لە
هەندێک شوێن خێرای با چالاک دەبێت و هەندێک جار دەگاتە نزیکەی 35 کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا.
هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، تا کۆتایی هەفتەی
داهاتوو هیچ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
کەشناسی سلێمانیش
لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ پلەکانی گەرما ٠.٧ پلە
ساردتر بووە لە مانگی ١٢ی ٣٠ ساڵی رابردوو، دەشڵێت لەو مانگەدا ٤٣ ملیم بارانباریوە
کە ئەوەش نیوەی تێکڕای بارانبارینی مانگەکانی ١٢ی ٣٠ ساڵی رابردووە.
هەولێر :١٦ پلەى
سیلیزى
سلێمانی : ١٤ پلەى
سیلیزى
دهۆک : ١٦ پلەى
سیلیزى
کەرکوک : ١٨ پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : ١٥ پلەى
سیلیزى
زاخۆ : ١٦ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران :
٢ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٤ پلەى
سیلیزى
گەرمیان : ٢٠ پلەى
سیلیزى