507 کوردستان

عێراق کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی کوەیتی رادەستی وڵاتەکەی کردەوە

03:01 - 02/01/2025

زەمەن - رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عەلی سەلمان خالیدی، چالاکوان و کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی کوەیتی بووە دوێنێ عێراق ڕادەستی کوێتی كردەوە.

لە پلاتفۆرمی ئێکسدا، خالیدی بە چالاکی سیاسی و ڕەخنەی تووند لە بنەماڵەی فەرمانڕەوای کوێت ناسراو بوو، هەروەها تیشکی دەخستە گەندەڵییەکان و بابەتەکانی دیکەی وەک شێوازی حوکمڕانی.

ڕۆژی 1-1-2024، وەزارەتی ناوخۆی کوێت ڕایگەیاند، "لە دەستکەوتێکی ئەمنیدا، ئاسایشی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆ بە نوێنەرایەتی 'بەشی ئینتەرپۆڵ' توانیویان تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لە دەرەوەی وڵاتی کوێت بەناوی 'سەلمان خالیدی' دەستگیر بکەن و لەلایەن عێراقەوە ڕادەستیان بکرێتەوە.

دەزگا میدیاییەکانی کوەیت بڵاویانکردەوە " خالیدی بەهۆی هێرشکردنە سەر وڵات و سیمبولەکانی سزا دەدرێت و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، فەهد یوسف، وەزیری ناوخۆی کوێت لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات خۆی پێشوازی لە سەلمان خالیدی، چالاکوانی سیاسی کردووە."

چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی سەلمان خالیدیان لە کاتی ڕادەستکردنەوەی بە دەسەڵاتدارانی کوێت لەلایەن عێراقەوە لە دەروازەی عەبدلی سنووریی بڵاوکردەوە.
عەلی سەلمان خالیدی، چالاکوان و کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی کوەیتی بووە، ماوەی دوو ساڵ بووە لە بەریتانیا ژیاوە و چەند مانگێکە مافی پەنابەرێتیی سیاسی لەو وڵاتە وەرگرتووە.

خالیدی تەمەنی 25 ساڵە و بە چالاکی و رەخنە توندەکانی ناسراوە لە خێزان و دەسەڵاتدارانی کوەیت، هاوکات بەردەوام رۆشنایی خستووەتە سەر بابەتەکانی گەندەڵیی لە وڵاتەکەی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن