بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ ژەهرخوارد کراوە
04:26 - 02/01/2025
زەمەن - ناوچەیی
بەشار ئەسەد لە
مۆسکۆ ژەهرخوارد کراوە و بەوهۆیەوە تووشی هەناسە توندی بووە.
رۆژنامەی زە سەنی
بەریتانی لە زارى ئەفسەرێکی پێشووی هەواڵگریی روسیاوە دەڵێت؛ س، ڤ، ر کە کورتکراوەی
ناوى ئەفسەرێکی پێشووی هەواڵگریی روسیایە، لە هەژماری ئەلیکترۆنیی خۆی نوسیویەتی بەشار
ئەسەدی تەمەن 59 ساڵ بەهۆی ژەهرخواردنکردنییەوە پێویستی بەوە هەبووە چارەسەری پزیشکی
وەربگرێت، چونکە زۆر بە خراپی کۆکیوە و تووشی هەناسەتووندییش بووە.
رۆژنامەكە هەواڵەکەی
لەوەوە گواستووەتەوە و دەڵێت، ئەسەد هەر لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەی خۆی چارەسەری بۆکراوە،
بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی دیکەى رووسی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوەو بنەماڵەی
ئەسەدیش هیچیان نەوتووە لەو بارەیەوە.