ئەمڕۆ مەسرور بارزانی دەچێت بۆلای ئەردۆغان
10:52 - 07/01/2025
زەمەن:-
بڕیارە مەسروربارزانی سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بکات و لەوێ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببێتەوە و قۆناغی نوێێ ئاشتی تورک و کورد تاوتوێ بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەسرور بزارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمیکوردستان، بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لە کۆشکی چانکایە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەسەر چەند پرسێک کۆببێتەوە.
هاوکات، ئاژانسی فەرمیی تورکیا ڕایگەیاندووە: مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ دەگاتە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە کۆ دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان بریتیدەبن لە (پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، پێشهاتەکانی سووریا و ئاییندەی ئەو وڵاتە لەگەڵ قۆناغی نوێی ئاشتی و چارە کردنی کێشەی کورد لە تورکیا بێت).