108 کوردستان

بۆ دووەم رۆژ؛ دانیشتووانی ناحیەی خەلەکان ناڕەزایی دەردەبڕن

11:31 - 08/01/2025

زەمەن - راپەڕین

دانیشتووانی گوندەکانی سنووری ناحیەی خەلەکان گردبوونەوە و شەقامی سەرەکی نێوان دوکان-رانیە'یان بەرووی بارهەڵگرەکاندا داخستووە.

رێگای سەرەکی نێوان دوکان بۆ رانیە، بە یەکێک لە رێگا مەترسیدارەکانی هەرێم دادەنرێت و ساڵانە چەندین رووداوی سەختی هاتوچۆی لێ روو دەدەن، کە هاوڵاتیان بەشێکی هۆکارەکەی بۆ خراپی ئەو رێگایە دەگەڕێننەوە و بەشێکیشی بۆ زۆریی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ دووەم رۆژە دانیشتووانی گوندەکانی ئەو سنوورە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و رێگە بە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان نادەن، باس لەوەشدەکەن، بەهۆی خراپی رێگاوبانی سەرەکیی بۆ گوندەکانیان، بە دەیان کەسی نزیکیان لەدەستداوە.

ماوەی چەند ساڵێکە دانیشتووانی ئەو گوندانە ناڕەزایەتی دژی خراپی رێگاوبانەکانیان دەردەبڕن و باس لەوەدەکەن، زۆریی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بەو رێگایەکەدا بووەتە هۆی خراپبوونی رێگاکە و مەترسی بۆسەر گیانی دانیشتووانی ناوچەکە.

دەشڵێن، ساڵانە رووداوی هاتوچۆی سەختی لێروودەدات و بە دەیان کەسی نزیکیان لەو رێگایەدا لەدەستداوە، چەند ساڵیشە داوای چاککردنی رێگاکانی گوندەکەیان دەکەن بەڵام بێ ئەنجامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن