71 کوردستان

بەشداربوانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێ دەستگیردەکرێن

11:25 - 08/01/2025

زەمەن – سلێمانی

 

 لە شەوی رابردوەوە هەڵمەتی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی دوێنێ ‌کە خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاكان بوون له‌سلێمانى دەستیپێکرد و وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش ڕایگەیاند، هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردن به‌رده‌وامده‌بێت ‌و پرۆسه‌كه‌ش به‌گوێره‌ى فه‌رمانى دادوه‌ره‌.

عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، له‌گردبونه‌وه‌كه‌دا گرژیى ڕویداو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌گازى فرمێسک ڕێژ هه‌وڵیاندا بڵاوه‌ به‌خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، دواى بڵاوه‌پێكردنیشیان، ژماره‌یه‌ک له‌به‌شداربوانى خۆپیشاندانه‌كه‌ ده‌ستگیركران، چونکە ئه‌وكه‌سانه‌ هه‌وڵیاندا پشێویى بنێنه‌وه.


وتیشى: پرۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌رو به‌گوێره‌ى یاسای خۆپیشاندان مادەی 10 ئه‌نجامدراوه‌و ئێستاش لێکۆڵینەوەیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن