195 کوردستان

كەشی سبەینێ بەهاری دەبێت

12:03 - 08/01/2025

زەمەن – هەرێمی كوردستان

كەشناسی ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات و سبەی بەگشتی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، سبەی پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بەكەشی ئەمرۆ چوارشەممە  بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ ناوچەش پەڵە هەور دەبێت و هەروەها پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت لەنێوان (5 بۆ 15) کم/ک.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با  لەسەر خۆ دەبێت لە نێوان (5 - 10) کم/ک .  

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 16پلەى سیلیزى
دهۆک     : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  20 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   21پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن