59 کوردستان

سۆران عومەر: بەغداد موچەی مانگی ١٢ی ناردووە و حكومەت لە موچەخۆرانی شاردووەتەوە

02:22 - 08/01/2025


زەمەن - ئابوری

بە وتەی پەرلەمانتارێك حكومەتی هەرێم پارەی موچەی مانگی ١٢ی لە بەغداد وەرگرتووە، بەڵام لە موچەخۆرانی شاردووەتەوە و دابەشی ناكات.

ئەمرۆ چوارشەممە سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوك وێنەی دوو نووسراوی ناردنی پارەی لە لایەن بەغدادەوە بۆ هەرێم بڵاوكردووەتەوە و كە رۆژی٣١ی ١٢ی ٢٠٢٤ دەرچووە.

سۆران عومەر لەوبارەیەوە دەڵێت، بەپێی ئەو دوو نووسراوە وەزارەتی دارایی عیراق پارەی موچەی مانگی ١٢ی بە دوو گوژم بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم ناردووە.

راشیگەیاند، بەغداد بڕی ٤٤١ ملیار و ٤٩٣ ملیۆن دیناری موچەی مانگی ١٢ی ناردووە بەڵام حكومەتی هەرێم لە خەڵكی شاردووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن